1- برنجه‌كه پاك ده‌كرێت و
دهشۆردرێتهوهو هه‌ر له‌ناو ئاو ده‌مێنێته‌وه تاكو كاتی به‌كارهێنانی.
2- گۆشته‌كه: نه‌رمه و
چه‌ورییه‌كانی له ئێسكه‌كه جیا ده‌كرێته‌وه‌و وورد دهجنرێ وه ئێسكه‌كانیش
به‌جیا دهشۆردرێتهوهو تۆزێ خوێی پێوه ده‌كرێت.
3- ته‌ماته، باینجان،
كوله‌گه، پیاز، ههڵدهكۆڵرێن و به‌رگی ناوه‌وه‌یان وورد دهجنرێ، وه‌له‌گه‌ڵ
كه‌ره‌وز و سیر تێكه‌ڵاو ده‌كرێن، هه‌روه‌ها خوێ و بههاراتیشی پێوه ده‌كرێت، وه
نیوه‌ی ڕۆنهكهش ده‌كرێته سه‌ر هه‌موویان.
4- قیمه‌كه (گۆشته
جنراوهكه) پاش سوركهردنهوهی له‌گه‌ڵ برنجه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێن به
كه‌ره‌سته‌كه‌ی خاڵی (3) باسمان كردووه و به‌م شێوه‌یه تێكه‌ڵه‌یه‌كی لێ دروست
ده‌بێت.
5- به‌رگی هه‌ڵكه‌ندراوی
(پیاز، باینجان و كولهگهكه) هه‌موویان خوێ ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی (30) ده‌قه و
پاشان ده‌شۆردرێنه‌وه.
6- گه‌ڵاكه (هه‌ر جۆرێك
بێت)، پاك ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر گه‌ڵاكان ڕه‌ق بوون (وه‌كو كه‌له‌رم و سڵق)
ده‌خرێنه ناو ئاوی كوڵاوه‌وه هه‌تا نه‌رم ببنه‌وه، پاشان له‌ئاوه گه‌رمه‌كه
جیا ده‌كرێنه‌وه.
7- تێكه‌ڵه‌كه دێنی و تۆزه
تۆزه به ده‌ست یان به كه‌وچك هه‌موو باینجان و كوله‌گه و پیاز و ته‌ماته
هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی لێ پڕ ده‌كه‌یت (به‌مه‌رجێك كه‌می تێ بكرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵبچێت
له‌كاتی پێگه‌شتنی) وه هه‌روه‌ها گه‌ڵاكان (سڵق یان هه‌رچی بێت) بڕێكی كه‌م له
تێكه‌ڵه‌كه ده‌خرێته سه‌ری و ده‌پێچرێته‌وه. (وێنه‌كانی
خواره‌وه له شوێنی تر هێنراون).