|
پێویستی یه‌كانی:-
1\2 (نیو) كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ
كه‌مێك چه‌ور بێت، خوێ، به‌هارات، لیمۆ، ئاوی پیاز، چه‌ند پارچه‌یه‌ك چه‌وری
(دووگ).
ئاماده‌كردنی:
1- گۆشته‌كه ده‌كرێت به پارچه پارچه‌ی بچوك و خوێ و به‌هارات و لیمۆ و ئاوی
پیازی لێ
ده‌درێت و بۆماوه‌ی (1/2) نیو كاتژمێر به‌جێ ده‌هێڵدرێت. یاخود هه‌ندێ جار
پیازه‌كه
به‌پارچه پارچه‌كراوی تێكه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ناسك كردنه‌وه‌ی گۆشته‌كه.
2- گۆشته‌كه ده‌كرێت به شیشی تایبه‌تی خۆی و لێی ده‌درێت (ئه‌ویش كه‌مێك باریكه).
ده‌توانرێ له‌نێوان گۆشته‌كاندا چه‌وری و هه‌روه‌ها پارچه پیاز و ته‌ماته و بیبه‌ری سه‌وز لێ
بدرێت.
3- پارچه‌یه‌ك نان ئاماده ده‌كرێت كه گۆشته‌كه‌ی به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ سه‌وزه
(ته‌ڕه‌تیزه و كه‌وه‌ر) پێشكه‌ش ده‌كرێت. |