|
كه‌ره‌سه‌كانی:
4 به‌رداخ برنج، تۆزێ خوێ، زه‌رده‌چه‌وه، بایام وكشمیش،
قیمه، ئاو‌و
ئاماده‌كردنی:
(4) په‌رداخ برنج لێ
ده‌نێیت به‌بێ ڕۆن واته (ئاو و خۆێكه ئه‌خه‌یته سه‌ر، كه هاته كۆڵ برنجه‌كه‌ی
تێ ده‌كه‌یت) قیاسی ئاو به‌پێی برنج ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بۆ نمونه ئه‌گه‌ر برنجێك
سه‌ر به سه‌ر ئاوی تێكرا ئه‌وا ده‌توانیت
بۆ (4) په‌رداخ برنج (5) په‌رداخ و نیو ئاوی ڵێ بكه‌یت،
تا برنجێكی بڵ ده‌ر بچێت وه له كاتی لێناندا زه‌رده چه‌وه ئه‌كه‌یته
برنجه‌كه‌وه تا ڕه‌نگی زه‌رد بێت،
پاشان برنجه‌كه
به ئاو ڕۆن كه‌مێك ده‌شێلیت به‌ڵام نابێت زۆر بیشێلی چونكه دوای یه‌ك ناگرێت،
پاشان قیمه‌یه‌كی بۆ ئاماده ده‌كه‌یت (قیمه‌و بایام و كشمیش سور ده‌كه‌یته‌وه وه
چۆن بۆ ناو كفته حازری ده‌كه‌یت، پاشان قیمه‌كه ده‌كه‌یت به سوزگیه‌ك دا بۆ
ئه‌وه‌ی ڕۆنی پێوه نه‌مێنێت چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنی كوبه‌كان)، دوای
برنجه‌كه به‌ش به‌ش دێنیت له‌ناو ده‌ستت كه‌مێك قوڵی ده‌كه‌یت وه قیمه‌كه‌ی
تێده‌كه‌یت و دای ده‌خه‌یت، وه‌ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد ده‌توانی ده‌ره‌وه‌ی كوبه‌كه‌ن
به زه‌ردێنه‌ی هێلكه چه‌ور بكه‌ی پاشان ئه‌ی كه‌یته ڕۆنه‌كه‌وه تا سور
ده‌بێته‌وه به‌م جۆره هه‌مووی ته‌واو ده‌كه‌یت، پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌یت. |