|
كه‌ره‌سته‌كان:-
(3) په‌رداخ بڕوێشی زبر ، (1\2)
نیو په‌رداخ سمید واته ئاردی بڕوێش ،
نیو كیلۆ قیمه ، باده‌م ، داودارمان به‌پێی ئاره‌زوو ، یه‌ك ده‌سك كه‌ره‌وز ، یه‌ك
سه‌لك پیازی گه‌وره ، رۆن.
ئاماده‌كردنی:
- بڕوێشه‌كه ئه‌خوسێنیت بۆ ماوه‌ی (2) كاتژمێر، هه‌ر (15) خوله‌ك جاریك تێكی
ئه‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جوان بخوسێت.
- پاشان سمیده‌كه (ئاردی بروێشه‌كه) تێكه‌ڵ ئه‌كه‌یت و جوان ئه‌یشێلیت و دای
ئه‌نێیت تا قیمه‌كه‌ی بۆ سور ئه‌كه‌یته‌وه.
- قیمه و پیاز و كه‌ره‌وزه‌كه هه‌مووی سوور ئه‌كه‌یته‌وه و پاش سوور كردنه‌وه‌كه
قیمه‌كه به ده‌ست ئه‌شێلیت یا به ئامێر تاكو نه‌رم و وورد بێت و هه‌ویری
بڕوێشه‌كه كون نه‌كات.
- ئینجا (2) گونك له هه‌ویره‌كه دروست ئه‌كه‌ین و پانیان ئه‌كه‌ینه‌وه و
قیمه‌كه‌ی ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر یه‌كێكیاندا و ئه‌وی تر ڕا ئه‌خه‌ین به‌سه‌ردا و جوان
لێواره‌كانیان پێكه‌وه ئه‌لكێنین واته كه‌پسی ئه‌كه‌ین.
- هه‌ر كوببه‌یه‌ك دروست كرا به نایلۆن
ئه‌پێچرێت تا به كوببه‌كانی تر نه‌لكێت، به‌م شێوه تا هه‌موو هه‌ویره‌كه ئه‌كرێت
به كوببه و بێ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بنوسێن.
- له دوا هه‌نگاودا له‌ناو ڕۆن سوور ئه‌كرێته‌وه. |