|
خواردنی مه‌حشی كه به باینجان یان كوله‌كه یان ئه‌گه‌ر خوشكێك حه‌زی لێ
بوو ده‌توانی هه‌ردووكیان پێكه‌وه بكات به‌م جۆره ئاماده ده‌كرێت:
لێره دا ئاماژه به
باینجان ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زتان له كوله‌كه بوو به‌هه‌مان شێوه
ئاماده ده‌كرێت .
پێویستیه‌كانی:
(5 - 6) باینجانی بچوك, خوێ به‌پێی ئاره‌زووی هه‌ر خوشكێك, قیمه (
ئه‌وه‌نده‌ی كه ناو باینجانه‌كان پڕ بكات).
پیازێك, ده‌سكێك كه‌ره‌وووز, دۆشاو, به‌هاراتی
ڕه‌ش, كه‌مێك كشمیش و
بایام .
ئاماده‌كردن:
باینجانه‌كه جوان هه‌ڵ ئه‌كۆڵی, واته (ناوه‌كه‌ی ده‌ر دێنیت)
پاشان كه‌مێك خوێ بكه به‌ناویانه‌وه و كه‌مێك له
ڕۆندا سوری ئه‌كه‌یته‌وه,
ئینجا قیمه بۆ ناو باینجانه‌كه حازر ئه‌كه‌یت به شێوه‌یه:
له تاوه‌یه‌ك دا كه‌مێك
ڕۆن بقرچێنه پاشان پیازێك وورد بكه‌و له‌ناوی دا
سوری بكه‌ره‌وه پاشان قیمه‌كه‌ی تێ بكه‌و ئه‌ویش سور بكه‌ره‌وه, وه خوێ له‌م
كاته‌دا به قیمه‌كه‌وه بكه, پێش ئه‌وه‌ی قیمه‌كه ته‌واو سور بێته‌وه
نیوه‌ی ده‌سكه كه‌ره‌ووزه‌كه وورد بكه‌و له‌گه‌ڵ پیازو قیمه‌كه سوری بكه‌ره‌وه,
پاشان بایام و كشمیش تێ بكه, و به قیاسی سه‌ره كه‌وچكێكی
چا بیبه‌ری
ڕه‌شی پێوه‌كه.. كه ته‌واو ئاماده‌ت كرد, ئینجا یه‌ك یه‌ك ناو
باینجانه‌كانی لێ پڕ بكه.
شله‌كه‌ی یان ئاوه‌كه‌ی:
پیاز، ناوی باینجانه‌كه، دۆشاوی ته‌ماته، كه‌ره‌ووز، به‌هاراتی
ڕه‌ش.
ئاماده‌كردن:
كه‌مێك ڕۆن بكه مه‌نجه‌ڵێكه‌وه, نیوه‌ی پیازێكی تیا سور بكه‌ره‌وه, ناوی
باینجانه‌كه كه هه‌ڵت كۆڵی بوو, ووردی بكه‌و سوری كه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ
پیازوو ڕۆنه‌كه, كه‌مێك كه‌ره‌وز و خوێ و بیبه‌ری
ڕه‌شی تێ بكه.
پاشان
كه‌وچكێك دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێبكه, پاشان 2 په‌رداخ ئاوی كوڵاو یان
كه‌متری تێكه, جوان تێكی بده تا شته‌كان تێكه‌ڵ ببن و دۆشاوه‌كه‌ش بڵاو
ببێته‌وه, پاشان باینجانه‌كان بخه ناو ئاوه‌كه‌وه
بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ده‌قه له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دای ده‌نێین. |