كه‌ره‌سته‌كانی
هه‌ویركه (ئارد، خوێ، خومره، پیكن پاوده‌ر، شیر) تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كه‌ین و جوان
ده‌یشێلین تا هه‌ویرێكی نه‌رم و لاستیكی لێ ده‌رده‌چێت و پاشان چه‌وری ده‌كه‌ین به
كه‌ره و پارچه پارچه‌ی بچوك له‌شێوه‌ی گونكی لێ دروست ده‌كه‌ین و جێی دێڵین
له‌شوێنێكی گه‌رم.
له‌م كاته‌دا كه‌ره‌سته‌ی
ناوه‌وه‌ی ئاماده ده‌كه‌ین، به‌م شێوه‌یه:
1- پیازه‌كه ده‌كه‌ینه
ناو ڕۆنه‌وه تاكو سور ده‌بێته‌وه، پاشان سیره‌كه و له‌دواییدا بیبه‌ره‌كه.
2- گۆشته‌كه‌ی تێ
ده‌كه‌ین باش تێكی ده‌ده‌ین.
3- سه‌وزه‌واته‌كه‌و
به‌هارات و خوێ و دۆشاوی ته‌ماته و كه‌ره‌وزه‌كه‌و هه‌ندێ ئاوی تێ ده‌كه‌ین.
به‌جێی ده‌هێڵین تاكو هه‌موو ئاوه‌كه‌ی نامێنێ.
4- گونكه‌كان به
لاكێشه‌یی پان ده‌كه‌ینه‌وه‌و له كه‌ره‌سته‌كه‌ی ده‌كرێته سه‌ر و لولی ده‌ده‌ین و
به‌ده‌وری خۆیدا سوڕی ده‌ده‌ین (سه‌یری وێنه‌كان بكه).
5- هه‌موویان ده‌خرێته
سه‌ر سینی و چه‌ور ده‌كرێن به كه‌ره و ده‌خرێنه ناو فڕنی و ده‌برژێندرێن.
پاشان ده‌رده‌هێندرێن و
به‌گه‌رمی یان ساردی پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ خواردنی تردا یان به‌ته‌نها.