|
كه‌ره‌سته‌ی هه‌ویره‌كه‌ی:-
(3)
كوپ ئارد،
(1)
كوپ شیری گیراوه، چاره‌كه
كوپێك ئاو،
(1)
كه‌وچكی قاوه شه‌كر،
(1)
كه‌وچكی چا پیكن پاوده‌ر،
(1)
كه‌وچكی چا خوێ،
(1)
كه‌وچك قاوه خومره،
(3)
كه‌وچكی چێشت خواردن ڕۆنی زه‌یت.
دروستكردنی هه‌ویره‌كه:
1- خومره‌كه له ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌توێنینه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج
ده‌قه‌یه‌ك.
2- ئارده‌كه‌و خوێ و شه‌كره‌كه‌و پیكن پاوده‌ره‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و
ڕۆنه‌كه ده‌كه‌ینه ناوی و ده‌یانشێلین پێكه‌وه.
3- پاشان خومره تواوه‌كه‌و شیره‌كه‌ی ورده ورده ده‌كه‌ینه ناو
هه‌ویره‌كه‌و جوان ده‌یشێلین تا هه‌ویرێكی نه‌رم و باشمان ده‌ست ده‌كه‌وێت و بۆ
ماوه‌ی سه‌عاتێك له شوێنێكی گه‌رم داده‌نرێت تا هه‌ڵدێت.
كه‌ره‌سته‌ی بیتزاكه:
سنگی مریشكێك، بیبه‌رێكی شیرین، یه‌ك بیبه‌ری تونی بچوك، (1) سه‌لكه پیاز،
(2) سه‌لك ته‌ماته، (1) كوپ په‌نیری ووردكراو، نیو كوپ گیراوه‌ی بیتزا دروستكراوی
ماڵه وه یان بازاڕ، چاره‌كه كوپێك زه‌یتونی ڕه‌ش یان سه‌وز، (1) كه‌وچكی چێشت
خواردن ئاوی لیمۆ، (1) كه‌وچكی چێشت ڕۆن، (1) كه‌وچكی چا سیری هاڕڕاو یان یه‌ك
ده‌نكی بچوك، (1) كه‌وچكی چا خوێ.
دروستكردنی گیراوه‌ی پیتزاكه:
دوو كه‌وچكی قاوه له دۆشاوی ته‌ماته، تۆزێك خوێ، ئاڵات و
بیبه‌ری تون په‌پێی ئاره‌زوو، نیو كوپ ئاو.
دروستكردنی بیتزاكه:
1- سنگی مریشكه‌كه جوان وورد ده‌كه‌ین و ئاوی لیمۆكه‌و
سیره‌كه‌و بیبه‌ره تونه‌كه‌و تۆزیك خوێ و نیو كه‌وچك له ڕۆنه‌كه‌ی ده‌كرێته
سه‌رو جوان تێكی ده‌ده‌ین و له شوێنێكی سارد داده‌نرێت بۆ ماوه‌ی سێ چاره‌كه
سه‌عاتێك.
2- له‌م كاته‌دا ته‌ماته‌كه‌و بیبه‌ره‌كه‌و پیازه‌كه وورد ده‌كه‌ین یان
به ئه‌ڵقه‌یی به پێی ئاره‌زوو.
3- پاشان گۆشتی مریشكه‌كه دێنین له‌و كه‌مه ڕۆنه‌ی كه ماوه
سوری ده‌كه‌ینه‌وه. |