|
پێویستی یه‌كانی:-
نیو كیلۆ قیمه، ده‌سكێك
كه‌ره‌ووز، پیازێك، سیر
ئاماده‌كردنی:
قیمه‌كه دێنیت كه‌مێك خوێی پێوه ده‌كه‌یت, كه‌ره‌ووزه‌كه وورد ئه‌كه‌یت و تێی ئه‌كه‌یت، پاشان
پیازه‌كه له ڕنه ئه‌یه‌یت و تێ ی ئه‌كه‌یت.
كه‌مێك به‌هاراتی پێوه ئه‌كه‌یت، وه ده‌ست
ئه‌كه‌یت به تێكه‌ڵ كردنی، بۆ خوشكێك كه حه‌زی لێ بێت ئه‌توانیت ته‌ماته‌یه‌ك بدات له
ڕنه‌و
تێ ی بكات،
پاشان كه‌مێك ئاردی تێ ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی
قیمه‌كه جوان یه‌ك بگرێت.
پاشان تاوه‌یه‌ك ڕۆن ئه‌خه‌یته سه‌ر ئاگر وه به‌ش
به‌ش قیمه‌كه له‌ناو له‌پی ده‌ستت پان ئه‌كه‌یته‌وه‌و ئه‌یخه‌یته
ڕۆنه‌كه‌وه، به‌م جۆره تا هه‌مووی
ته‌واو ده‌بێت. |