1- له‌تكردنی گۆشته‌كه و پاشان شۆردنه‌وه‌ی.
2- ئاوی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته كوڵ،
ئینجا گۆشت و خوێ و سه‌لكه پیازه‌كه (به ساغی) ده‌خرێته ناو ئاوه كوڵاوه‌كه.
2- گۆشته‌كه له‌ناو ئاوی ئاماده‌كراو ده‌كوڵێنرێت.
3- كاتێك گۆشته‌كه نیوه‌كوڵ بوو پیازو به‌هارات و خوێ و لیمه‌ندۆزی تێ
ده‌كرێت.
4- پاش ماوه‌یه‌ی تر ته‌ماته‌كه به قاژی گه‌وره گه‌وره تێ
ده‌كرێت، خۆ گه‌ر ته‌ماته نه‌بوو ویسترا دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ بكرێت ئه‌وا
دۆشاوه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاز و به‌هاراته‌كه تێی ده‌كرێت. به‌جێ ده‌هێڵرێت تاكو
ته‌واو ده‌كوڵێت.
5- نانه‌كه یان (كولێره‌كه) پارچه پارچه ده‌كرێت له‌ناو كاسه‌یه‌كی
قوڵ، گۆشته‌كه و ئاوی گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
6- ده‌شێ سیر و ماست یاخود سركه و سیری به‌سه‌ردا بكرێت و به گه‌رمی
پێشكه‌ش ده‌كرێ.