|
كه‌ره‌سته‌كان:-
نیو كیلۆ گۆشت
500 گرام برنج
دۆشاوی
ته‌ماته (به‌پێی پێویست)
(3) دانه
ته‌ماته ، (3) باینجان ، (3) كوله‌گه ، (3) پیاز.
یه‌ك ده‌سك سڵق
یه‌ك كه‌وچكی
چێشت له كاری
ڕۆن به‌پێی
ئاره‌زوو
یه‌ك ده‌سك
كه‌ره‌وز
دوو دانه پیاز
بۆناو برنجه‌كه
نیو كیلۆ قیمه
ئاماده‌كردنی
گۆشته‌كه
نیوه كوڵێك ده‌كرێت و له ناوه‌ڕاستی بنی مه‌نجه‌ڵه‌كه داده‌نرێت
برنجه‌كه
ده‌شۆردرێته‌وه
باینجان و
كوله‌گه و پیازه‌كه هه‌ڵده‌كۆڵین و هه‌مووی سوور ده‌ه‌ینه‌وه
ته‌ماته‌كه‌ش
هه‌ڵده‌كۆڵین و پیاز و كه‌ره‌وزه‌كه ده‌جنین و له‌گه‌ڵ دۆشاو و قیمه‌كه خوێ و
كاری یه‌كه ده‌یكه‌ینه ناو برنجه‌كه
ده‌ست ده‌كه‌ین
به پێچانه‌وه و له‌ناوه‌ڕاستی مه‌نجه‌ڵه‌كه گۆشته‌كه داده‌نێین و پاشان به
ده‌وریدا یاپراخ (سڵق) ڕیز ده‌كه‌ین
ئه‌ندازه‌ی
برنجه‌كه‌ش چه‌ند كوپ برنج بێت ئه‌وه‌نده ئاوی ده‌وێت
كاتژمێرێك
له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت: سی ده‌قه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاگریكی خێرا و سی ده‌قه‌كه‌ی
دووهه‌م له‌سه‌ر ئاگرێكی كه‌م. پاشان ده‌كوژێنرێته‌وه‌و پاش ماوه‌ی (15) ده‌قه
ده‌خرێته سه‌ر سینیه‌ك و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
تێبینی:
ده‌توانرێت
ڕیزی یاپره‌خه‌كان به‌م شێوه بێت: ڕیزی یه‌كه‌م سڵق بێت و ڕیزی دووهه‌م
كه‌ره‌سته‌كان وه‌كو پیاز و ته‌ماته و باینجان و گه‌ر هه‌ندێك له گۆشته‌كه
مابوه‌وه ده‌یخه‌ینه ڕیزی سێهه‌م و پاشان ڕیزێك سڵق و پاشان ڕیزێك كه‌ره‌سته...
به‌م شێوه‌یه تا مه‌نجه‌ڵه‌كه پڕ ده‌بێت. |