|
بۆ ئه‌و خوشكه به‌ڕێزانه‌ی
كه حه‌ز به له‌فه‌ی فلافل ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌م جۆره ئاماده‌ی بكه‌ن
پێویستی یه‌كانی:-
نۆك, ته‌ڕه‌پیاز، سیر،
ته‌ماته، خه‌یار، بیبه‌ر، خه‌س یا كاهوو، نان یان سه‌مون، خۆێ، به‌هاراتی فه‌لافل،
سۆده.
دروست كردنی فه‌لافل:
دیاره ئێمه
لێره‌دا ئاماژه بۆ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوشكێك ویستی كه‌م
دروست بكات ده‌توانیت قیاسه‌كان یه‌ك به یه‌ك كه‌م بكاته‌وه.
ئاماده‌كردنی:
1 كیلۆ نۆك بۆ
ماوه‌ی 10 سه‌عات ده‌كه‌ینه ئاوه‌وه,
پاشان ده‌ری دێنین له ئاوه‌كه وه له مه‌كینه‌ی قیمه ده‌ده‌ین, ئه‌گه‌ر دووجار
لێ ی بده‌یت ئه‌وا فلافله‌كه جوانتر و نه‌رم تر ده‌بێت.
یه‌ك پارچه‌ی بچوك
ته‌ڕه‌پیاز و 3 دانه سیر ده‌كه‌ینه دۆلكه‌ی مه‌كینه‌ی شه‌ربه‌ته‌وه وه نیوه‌ی
ئه‌كه‌ین له ئاو, پاشان ئه‌یكه‌ین به شه‌ربه‌ت و ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر نۆكه‌كه‌دا.
پاشان كه‌وچكێكی
چێشت له هه‌ریه‌ك له خۆێ وه سۆده وه به‌هاراتی فه‌لافلی تێ ده‌كه‌ین.
پاشان به ده‌ست
جوان ده‌یشێلین تا هه‌مووی تێكه‌ڵ ده‌بن، نابێت ئه‌وه‌نده شل بێت كه به ئاسانی
نه‌كرێته ڕۆنه‌كه‌وه وه ئه‌وه‌نده‌ش توند بێت كه به زه‌حمه‌ت بیشێلین.
پاشان تاوه‌یه‌ك ڕۆنی بۆ
ده‌قرچێنین وه به كه‌وچكی تایبه‌ت به فلافل دروست كردن، به‌ش به‌شی خڕ
فه‌لافله‌كه ده‌كه‌ینه ڕۆنه‌وه تا هه‌مووی سور ده‌كه‌یته‌وه.
كه‌ره‌سته‌ی زه‌ڵاته‌ی له‌فه‌ی فلافل:
ته‌ماته و پیاز و
خه‌یار و خه‌س یان كاهوو بیبه‌ر قاژ قاژی باریك ده‌كه‌ین وه به‌پێ ی حه‌زی خۆمان
ده‌یكه‌ینه له‌فه‌كه‌وه.
نانێك یا
سه‌مونیكی گه‌وره دێنین, به‌پێی ئاره‌زوو (3 - 4 - 5) فه‌لافلی
تێده‌كه‌ین پاشان له كه‌ره‌سه‌ی زه‌ڵاته‌كه به‌پێی حه‌ز تێی ده‌كه‌ین, وه
نانه‌كه وه‌كو پارو لوول ده‌كه‌ین یان ئه‌گه‌ر سه‌مونمان به‌كار هێنا ده‌می
سه‌مونه‌كه قه‌پات ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌و خوشكه‌ی
كه وه‌ره‌قه‌ی ئه‌له‌منیۆم یان وه‌ره‌قه‌ی سپی هه‌یه ده‌توانیت به درێژی
له‌فه‌كه تێوه‌ی بپێچێت تا له‌كاتی خواردندا ڕۆناو یان ئاوی زه‌ڵاته‌ی له‌فه‌كه
نه‌یه‌ته خواره‌وه به ده‌ستی دا وه له‌فه‌كه كه‌مێك دره‌نگ تر سارد
ئه‌بێته‌وه, هه‌روه‌ها بۆ خوشكێك كه میكرۆی هه‌یه له ماڵه‌وه ده‌توانیت پێش
ئه‌وی سه‌مون یان نانه‌كه بكات به له‌فه بیكاته میكرۆوه تا گه‌رم ببێته‌وه
پاشان بیكات به له‌فه به‌م جۆره خۆشتر ده‌بێت. |