|
پێویستی یه‌كانی:-

(2) په‌رداخ ئارد، (1) په‌رداخ نیشاسته ، (1) په‌رداخ په‌تاته‌ی كولاوی هاڕڕاو ،
(1) كیسه بچوكی ڤانێلا ، (خومره) ، تۆزێك خوێ ، ڕۆن ، شه‌كر بۆ شیله‌كه.
ئاماده‌كردنی:
1- په‌تاته‌كه ده‌كوڵێنیت بۆ ماوه‌ی (20) خوله‌ك و پاشان پاكی بكه و له ڕننه‌ی
بده و یه‌ك په‌رداخی لێ ده‌رده‌چێت.
2- ئارد و نیشاسته وپه‌تاته هاڕڕاوه‌كه جوان تیكه‌ڵ ده‌كه‌یت هه‌تا په‌تاته‌كه
له‌ناو ئارده‌كه دیار نامێنێت.
3- تۆزیك خوێی تێ بكه.
4- كیسه ڤانێللاكه و له‌گه‌ڵ خومره‌كه‌ی تێ بكه.
5- یه‌ك په‌رداخ ئاوی تێكه‌ڵ بكه و جوان بیشێله و بۆماوه‌ی (30) خوله‌ك
هه‌ویره‌كه دابنێ.
6- مه‌نجه‌ڵیك دێنیت و نیوه‌ی پڕ ئه‌كه‌یت له زه‌یت و جوان ده‌یقرچێنیت.
7- به كه‌وچكێكی چێشت له هه‌ویره‌كه‌ی تێ ئه‌كه‌یت و جوان سوری ئه‌كه‌یته‌وه و
پاشان بیخه‌ره ناو شیله‌كه‌وه.
تێبینی: له‌پاش ده‌رهێنانی له شیله‌كه ده‌توانرێت (گویزی هندی) به‌سه‌را بكرێت.
دروستكردنی شیله‌كه‌ی:
(3) په‌رداخ شه‌كر بۆ یه‌ك په‌رداخ ئاو و تۆزیك هێلی هاڕڕاوی تێ ده‌كه‌یت.
ده‌یكوڵێنیت بۆ ماوه‌ی (3) خوله‌ك و پاشان دایده‌نێیت تا سارد ده‌بێته‌وه.
كاتیك لوقمه قازیه‌كه سوور ده‌كه‌یته‌وه یه‌كسه‌ر بیخه‌ره ناو شیله‌كه و دوای
ده‌ری بهێنه‌و بیخه‌ره ناو قاپێكی تر. |