|
پێویستی یه‌كانی:-
یه‌ك په‌رداخ
ئارد، یه‌ك هێلكه، یه‌ك په‌رداخ ئاو،
تۆزێ
خوێ، كه‌وچكێكی
چێشت كه‌ره، یه‌ك كه‌وچكێ زه‌ڵاته له پیكن پاوده‌ر، هێل یان
ڤانێلا، ڕۆن بۆ سووركردنه‌وه‌ی، شیله بۆ به‌سه‌ركردنی.
دروستكردنی
1-
په‌رداخه ئاوه‌كه ده‌كوڵێنی و كه‌وچكه كه‌ره‌كه‌ی تێ
ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ تۆزێ خوێ.
2-
ئاوه‌كه به‌كوڵاوی ورده ورده په‌رداخه ئارده‌كه‌ی تێ
ده‌كه‌ی
و جوان به‌كه‌وچك تێكی ده‌ده‌ین نه‌وه‌ك تۆپه‌ڵ ببێت، پاش ساردبونه‌وه‌ی
هه‌ویره‌كه
جوان به
ده‌ست
ده‌شێلدرێت.
3- (به‌ساردبووه‌یی)
هێلكه، پاشان كه‌وچكه پیكن
پاوده‌ره‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هێل و ڤانێلا، بۆ ماوه‌یه‌ك
داده‌نرێت تا
ڕۆنه‌كه سوور ده‌كه‌یت.
4-
گیراوه‌ی هه‌ویره‌كه ده‌كه‌ینه ناو عه‌لاگه‌یه‌كه‌وه
و سوچی
خواره‌وه‌ی كونێكی بچوكی لێ ده‌كه‌ین و كه‌م كه‌م هه‌ویره‌كه ده‌كه‌ینه
ناو
ڕۆنه گه‌رمه‌كه.
5-
ده‌توانی شێوه‌ی بازنه‌یی لێ دروست بكه‌یت یان هه‌ر
به‌ئاسایی به‌درێژایی ده (10) سانتیمه‌تر ببێت.
6-
پاش
ته‌واوكردنی هه‌موو، شیله ده‌كرێت به‌سه‌ریا،
شێله‌كه‌ش ده‌بێت پێشتر ئاماده‌ت كردبێت و به‌ساردی بكرێت به‌سه‌ریدا.
تێبینی/ بۆ هه‌ر خوشكێك گه‌ر بیه‌وێت تۆزێك (بامێ‌یه‌كه)
ڕه‌ق تر ده‌ربچێت، ده‌توانێت نیو كه‌وچكی چێشت
خواردن ماده‌ی (نیشاسته)ی تێ بكات.
شێوه‌ی
دروستكردنی شیله‌كه:
1-
یه‌ك
كوپ و نیو شه‌كر, سێ چاره‌كی كوپێك ئاو, سه‌ره
كه‌وچكێكی چا لیمۆ‌ندۆزی، وه گوڵاوو به پێ ی ئاره‌زوو.
2-
شه‌كره‌كه
ده‌كرێته ناو ئاوه‌كه و ده‌خرێته سه‌ر
ئاگر، پاشان لیمۆ‌ندۆزی و گوڵاوه‌كه تێ ده‌كرێت وبه‌كه‌وچكێك جوان تێكی ده‌ده‌ین تا
ورده ورده خه‌ست ده‌بێت.
تێبینی/ نابێت شیله‌كه زۆر خه‌ست بێت. |