|
كه‌ره‌سته‌ی پاقلاواكه:
(15)
نانی
پاقلاوه كه پێك هاتووه له نانی ته‌نك ته‌نك‌و
تایبه‌ته به پاقلاوه،
(4/3)
كوپ یان (150)
غم
كه‌ره‌ی تواوه،
(1)
كوپ یان (100)
غم
فستقی
هاڕاو
له گه‌ڵ (4/1)
كوپ یان (50)
غم
شه‌كر.
كه‌ره‌سته‌ی ناوه‌وه‌ی پاقلاوه‌كه:
(2) كوپ یان (375)
غم گوێزی هاڕاو، كه‌وچكێكی چێشت ئاوی گوڵاو، (2) كه‌وچكی چێشت كه‌ره‌ی توواوه، (2)
كه‌وچكی گه‌وره‌ی چێشت دارچینی هاڕاو، هه‌ندێك هێل، (2) كه‌وچكی چێشت شه‌كری هاڕاو،
سێ قاژ له سه‌مونی سپی وورد بكرێت (یان گه‌ر نه‌بوو (1) كوپ گوێزی هندی). تێبینی:
ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه له نیوه‌ی نانه‌كانی پاقلاوه‌كه‌دا دایده‌نێین.
كه‌ره‌سته‌ی شیله‌كه‌ی:
(2) كوپ یان (400) غم شه‌كر،
(1) كوپ یان (250) ملی لتر ئاو، كوچكێكی گه‌وره شه‌ربه‌تی لیمۆ یان كه‌وچكێكی چا
لیمۆ‌ندۆزی.
ئاماده‌كردنی شیله‌كه:
شه‌كره‌كه‌و
ئاوه‌كه ده‌خرێته ناو قاپێكی قوڵه‌وه‌و جوان تێك ده‌درێت‌و له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش
به‌جێ ده‌هێڵرێت تا ده‌توێته‌وه، پاشان ئاوی لیمۆكه یان لیمه‌ندۆزیه‌كه‌ی تێ
ده‌كرێت‌و به‌جێ ده‌هێڵرێت تا سارد ده‌بێته‌وه.
ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌كانی ناوه‌وه‌ی:
هه‌موو ئه‌و
كه‌ره‌ستانه‌ی ناوه‌وه‌ی پاقلاوه‌كه دێنین و هه‌مووی پێكه‌وه ده‌خه‌ینه ناو
ئامێری ووردكردن و كه‌مێك ده‌یهاڕین تا پێكهاته‌یه‌كی توندمان ده‌ست بكه‌وێت و
پاشان دایده‌نێین (وه‌كو له وێنه‌ی خواره‌وه ده‌یبینن). |
|
 |
|
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش
كه‌ره‌سته‌ی پاقلاواكه‌یه |
|
 |
|
دروستكردنی پاقلاوه‌كه:
سینییه‌كی
لاكێشه‌ی ناو فڕنی دێنین (یان ئه‌ندازه‌كه‌ی 30 بۆ 40 سم بێت)و چه‌وری ده‌كه‌ین
به كه‌ره، وه پاشان یه‌ك نانی له‌سه‌ر داده‌نێین و نانه‌كه‌ش چه‌ور ده‌كه‌ین،
ئه‌م هه‌نگاوانه دوباره‌ده‌بێته‌وه تا نانه‌كان ده‌گاته (5) نان. |
|
 |
|
سینیه‌كه چه‌ور ده‌كه‌ین
به كه‌ره، یه‌كه‌م نان ڕا ده‌خه‌ین له‌سه‌ری، و پاشان ئه‌میش چه‌ور ده‌كه‌ین، تا
پێنج نان ڕا ده‌خه‌ینه سه‌ر یه‌ك و هه‌موویان چه‌ور ده‌كرێن. |
|
 |
|
پاشان كه‌ره‌سته‌ی ناوه‌وه‌ی
پاقلاواكه هه‌مووی ڕۆ ده‌كه‌ینه سه‌ر و جوان به كه‌وچك بڵاوه‌ی پێ ده‌كه‌ین تا
هه‌موو پانتایی نانه‌كه ده‌گرێته‌وه |
|
 |
|
ئینجا نانێكی تر داده‌نێین و
ئه‌ویش چه‌ور ده‌كه‌ین و بڕێك له فستقه ووردكراوه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ شه‌كر
ده‌پرژێنین به‌سه‌ریدا و نانێكی تر ڕاده‌خه‌ین به‌سه‌ریدا |
|
 |
|
به‌م شێوه‌یه تا نانه‌كان
ته‌واو ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌و چه‌ور ده‌كه‌ین و تۆزێك له فستق و شه‌كر ده‌پرژێنین
به‌سه‌ردا |
|
 |
|
دوا نانه‌كه ده‌درێت
به‌سه‌ردا و بۆ دوا جار چه‌وری ده‌كه‌ین |
|
 |
|
 |
|
پاشان به چه‌قۆ
یان شتێكی تیژ هه‌ویره‌كه له‌شێوه‌ی لاكێشه‌یی ده‌بڕین |
|
 |
|
به‌م شێوه‌یه
وه‌كو پاقلاوای بازاڕی لێ ده‌رده‌چێت و تۆزێك له فستقه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه
ده‌پرژێنین به‌سه‌ردا و ماوه‌ته‌وه ببرژێنرێت |
|
 |
|
ده‌خرێته ناو
فڕنی له‌گه‌رمی (185) پله‌دا و بۆ ماوه‌ی (25 تا 30) ده‌قه یان تا ڕووی سه‌ره‌وه‌ی
جوان ئاڵ ده‌بێت. |
|
 |
|
دواجار له فڕنه‌كه
ده‌رده‌هێنرێت‌و ڕاسته‌وخۆ شیله سارده‌وه‌بۆكه‌ی ده‌كرێت به‌سه‌رداو داده‌نرێت تا
سارد ده‌بێته‌وه‌و شیله‌كه هه‌ڵده‌مژێت. |
|
 |
|
له‌كۆتاییدا ته‌نها
ماوه‌ته‌وه پێشكه‌ش بكرێت |
|
|
|
چه‌ند تێبینی‌یه‌ك:
- ده‌سته‌ی خوشكان هه‌ستاون
به‌دروستكردنی و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی وه‌كو ده‌بینن وێنه‌یمان گرتووه تاكو ئاسان
بێت بۆ سه‌رجه‌م خوشكان و خێزانه‌كانمان.
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌كه
له سه‌ره‌تاوه تۆزێك به زۆری به‌كارمان هێنا، ناچار پێویستی به هه‌ندێ تر كرد
تاكو بزانن ئه‌و ئه‌ندازه‌یه كه‌م یان زۆر ده‌بێت.
- هه‌ركات پاقلاواكه
ده‌رهێنرا و باشتر وایه یه‌كسه‌ر شیله ساردبۆكه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت تاكو جوان
بیخواته‌وه‌و هه‌ڵیمژێت.
- له‌جیاتی گوێزی هندی گه‌ر
هه‌بێت باشتر وایه سه‌مونی بازاڕ سێ قاژ وورد بكرێت و تێكه‌ڵ به كه‌ره‌سته‌ی
ناوه‌وه‌ی پاقلاواكه بكرێت. |
|
ماڵپه‌ڕی خوشكان |