|
پێویستی یه‌كانی:-
نیو
مریشك, (1)
كوپ له شعری پارچه كرا‌و,
(1
-
2)
سه‌لكه ته‌ماته‌ی تازه,
(2)
سه‌لك په‌تاته,
(1
-
2)
كه‌وچكی چێشت له ڕۆنی خۆماڵی یان كه‌ره,
(1)
كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته, نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته
بیبه‌ری ڕه‌ش, خوێ به پێ‌ی پێویست.
ئاماده‌كردنی:
1- مریشكه‌كه پاك
ده‌كرێت‌و ده‌شۆرێته‌وه‌و چه‌رمه‌كه‌ی لێ‌ده‌كرێته‌وه‌و پارچه پارچه‌ی ورد
ده‌كرێت.
2- سه‌لكه
ته‌ماته‌كان ده‌شۆرێته‌وه‌و ورد ده‌كرێت به شێوه‌ی گه‌وره, پاشان په‌تاته‌كان
دێنین پاكیان ده‌كه‌ین‌و له‌تیان ده‌كه‌ین به وردی.
3- پاشان
مه‌نجه‌ڵێك دێنین‌و ئه‌و به‌شه ڕۆنه‌ی كه دامان ناوه ده‌یكه‌ینه ناوی‌و
كه‌وچكه ته‌ماته دۆشاوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و مریشكه‌كه‌شی تێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاگر
داده‌نرێت تا كه‌مێك سوور ده‌بێته‌وه.
4- مریشكه‌كه بۆ
ماوه‌ی (5)
ده‌قه له سه‌ر ئاگره‌كه تێك ده‌درێت پاشان ته‌ماته هاڕاوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و
به به‌رده‌وامی له‌كه‌ڵ تێكدانی.
5- پاشان كه‌مێك
ئاو ده‌كرێت به‌سه‌ر مریشكه‌كه‌و ته‌ماته هاڕاوه‌كه‌داو خوێ‌و بیبه‌ره توونه‌كه‌ی
تێ ده‌كرێت‌و له‌سه‌ر ئاگره‌كه به‌جێ‌ده‌هێڵرێت تا جوان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بێت.
6- دواجار
په‌تاته وردكراوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و بۆ ماوه‌ی
(20)
ده‌قه به‌جێ‌ده‌هێڵرێت تا جوان پێ ده‌گات, پاشان به‌گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێت. |