|
پێویستی یه‌كانی:-
یه‌ك په‌رداخ
نیسك، پیاز، ڕۆن، خوێ، به‌پێی حه‌ز چاره‌كی په‌رداخه‌كه برنج له‌گه‌ڵ شعری.
دروستكردنی:
سه‌ره‌تا كه‌میك ڕۆن ده‌كه‌یته مه‌نجه‌ڵێكه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه قرچا
پیازێك وورد ئه‌كه‌یت و تیایدا سور ئه‌كه‌یته‌وه,
پاشان (5) پێنج په‌رداخ ئاو، یان زیاتری تێده‌كه‌یت، پاشان خوێی
تێده‌كه‌یت، پاشان په‌رداخێك نیسك جوان ده‌شۆیته‌وه و تێ ده‌كه‌یت،
بۆ خوشكێك ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات نیسكه‌كه خه‌ست بیت وه زۆر نه‌كوڵێت
ده‌توانیت ئاو كه‌متر به‌كار بینیت وه كه‌میك برنجی تێ بكات كه‌متر له چاره‌كی په‌رداخێك یان
(20)
ده‌قه پێش داگرتنی شۆربای نیسكه‌كه له‌سه‌ر ئاگر كه‌مێك شعری
ووردی تێ بكات،
وه بۆ ئه‌وه‌ش كه حه‌زده‌كات نیسكه‌كه به ته‌واوی بتوێته‌وه ده‌توانیت
ئاوی زۆر تی بكات و دره‌نگ دای بگریت له‌سه‌ر ئاگر.
وه بۆ خوێكه‌ی له كاتی كوڵان دا ده‌توانرێت خوێی به‌پێی ئاره‌زوو تێ
بكرێت وه هه‌روه‌ها بۆ خوشكێك كه حه‌ز له تونی ئه‌كات ده‌توانیت به‌هاراتی ڕه‌ش
یان هه‌ر به‌هاراتێكی
تر كه حه‌زی لێ ده‌كات تێی بكات.
شۆربای نیسك به ماوه‌ی (45)
ده‌قه له‌سه‌ر ئاگرێكی باش ده‌كوڵێت. |