|
پێویستی
یه‌كانی:-
(2
-
3)
سه‌لك په‌تاته, (1)
كوپ
مه‌عكه‌رۆنه, (500)
غرام گۆشت, (4
- 5)
ده‌نك سیر, نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته
بیبه‌ری ڕه‌ش, روبعه په‌رداخێك زه‌یت,
(1)
پارچه له‌ئاوی مریشك (دجاج ماجی).
تێبینی:
ئه‌م كه‌ره‌ستانه
بۆ (6
- 8)
كه‌س ئاماده ده‌كرێت وه ده‌توانرێت كه‌م بكرێته‌وه به پێ‌ی ژماره‌ی كه‌سه‌كان,
ماوه‌ی ئاماده‌كردنی
(15
-
20)
ده‌قه‌یه, ماوه‌ی پێگه‌یشتنی
(50 - 60) ده‌قه‌یه.
دروستكردنی:
1- گۆشته‌كه
ده‌شۆرێته‌وه‌و پارچه پارچه ده‌كرێت‌و ده‌خرێته سه‌ر ئاگر تا كه‌مێك ده‌كوڵێت.
2- پیازه‌كه پاك
ده‌كرێت‌و ورد ده‌كرێت به‌پارچه‌ی گه‌وره‌و ده‌شۆرێته‌وه.
3- زه‌یته‌كه
ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌ڵێكه‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر ئاگرێكی به‌هێزو, وه پیازه‌كه‌ی
تێده‌كرێت به كه‌وچكێكی ته‌خته تێك ده‌درێت تا جوان سور ده‌بێته‌وه.
4- پاشان سیر‌و
بیبه‌ره ڕه‌شه‌كه‌و خوێ‌و گۆشته كوڵاوه‌كه‌و
ئاوی مریشكه‌كه (دجاج ماجی) ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئاگرێكی
مامناوه‌ند به‌جێ ده‌هێڵرێت.
5- له‌م
ماوه‌یه‌دا په‌تاته‌كه پاك ده‌كرێت‌و پارچه پارچه‌ی بچوك ده‌كرێت‌و
ده‌شۆرێته‌وه‌و ده‌كرێته ناو شۆرباكه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رداخه مه‌عكه‌رۆنه‌كه
له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش داده‌نرێت بۆ ماوه‌ی
(20) ده‌قه تا پێ ده‌گات.
6- دواجار
شۆرباكه كه‌ره‌ی
ده‌كرێت به‌سه‌رداو به‌گه‌رمی پێش‌كه‌ش ده‌كرێت. |