|
پێویستی یه‌كانی:-
یه‌ك مریشك, یه‌ك
پارچه لاكێشه له‌ئاوی مریشكی ووشك‌كراوه واته (دجاج ماجی),
(2
- 3)
دانه له گوێزه‌ر, (2
- 3)
دانه له
كوله‌كه,
(2
- 3)
دانه له په‌تاته,
(1 - 2)
دانه ته‌ماته, (1)
سه‌لك پیاز, (1)
په‌رداخ
بازالیا به‌تازه‌یی بێت یان ناو فرێزه‌ر,
(1
- 2)
كه‌وچكی چێشتی گه‌وره له زه‌یتی نه‌باتی یان
ڕۆن,
(1
- 2)
كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ی بچوك له بیبه‌ری ڕه‌شی هاڕاو یان كه‌متر,
(2
- 3)
ده‌نك هێل و خوێ به پێ‌ی پێویست.
تێبینی: ئه‌م
كه‌ره‌ستانه بۆ (5
- 6)
كه‌س ئاماده ده‌كرێت وه هه‌ر خوشكێك بیه‌وێت كه‌متر ئاماده بكات ده‌توانێت
كه‌ره‌سته‌كان كه‌متر بكاته‌وه, وه كاتی ئاماده‌كردنی ماوه‌ی
(30 - 35)
ده‌قه
ده‌بێت, ماوه‌ی پێگه‌یشتنی یه‌ك سه‌عات تا سه‌عات و نیوێك ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی:
1- یه‌كه‌م جار
مریشكه‌كه جوان پاك ده‌كرێت‌و ده‌شۆرێته‌وه به ئاوی سارد, وه پاشان چه‌رمه‌كه‌ی
لێ
ده‌كرێته‌وه‌و
پارچه پارچه ده‌كرێت.
2- سه‌لكه
پیازه‌كه پاك ده‌كرێت‌و ده‌شۆرێته‌وه, پاشان كه‌رت ده‌كرێت به كه‌رتی گه‌وره.
3- پاشان ئه‌و
به‌شه ڕۆنه یان ئه‌و زه‌یته‌ی كه دامان نابو ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌لێكه‌وه‌و
ده‌خرێته سه‌ر ئاگر, وه پیازه وورد كراوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و جوان سور
ده‌كرێته‌وه تا ڕه‌نگی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌بێت.
4- پاشان ئه‌و
مریشكه‌ی كه چاكمان كردبوو ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ پیازه‌كه تێك
ده‌درێت بۆ ماوه‌ی (10)
ده‌قه.
5- هه‌ندێك ئاو
ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه به جێ ده‌هێڵرێت تا كه‌مێك مریشكه‌كه ده‌كوڵێت.
6- له‌م
ماوه‌یه‌دا ئه‌و به‌شه سه‌وزه‌یه‌ی دامان نابو له كوله‌كه‌و په‌تاته
پاكراوه‌كه ده‌شۆرێته‌وه‌و پارچه پارچه ده‌كرێت, وه به‌شه به‌زالیاكه‌شی
تێكه‌ڵ ده‌كرێت‌و ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه.
7- دوا جار خوێ‌و
بیبه‌ره ڕه‌شه‌كه‌و ده‌نكه هێله‌كان‌و پارچه ئاوی مریشكه‌كه واته (دجاج ماجی)
هه‌مووی تێكه‌ڵ به شۆرباكه ده‌كرێت‌و سه‌ری ده‌نرێته‌وه بۆ ماوه‌ی
(1) سه‌عات
له‌سه‌ر ئاگر ده‌بێت. پاشان پێش كه‌ش ده‌كرێت. |