|
كه‌ره‌سته‌كان:
یه‌ك
سه‌لك قه‌ڕنابیتی سپی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆ, ڕوبعه كیلۆیه‌ك كه‌له‌رم یان كه‌متر,
ڕوبعه كیلۆیه‌ك گوێزه‌ر یان كه‌متر، دوو كیلۆ ترۆزی ئاماده‌كراو واته (سوێركراو)ی
ناو شووشه‌ی بازاڕ, نیو كیلۆ زه‌یتونی زه‌ردكراو, ڕوبعه كیلۆیه‌ك بیبه‌ری
سوێركراو, ده‌سكێك كه‌ره‌وز, سێ كه‌وچكی چێشتی خواردن به‌هاراتی ترشیاتی زه‌رد,
خه‌ل به پێی ئاره‌زو سپی بان زه‌رد بۆ ترش كردنی ترشیاته‌كه، وه له گه‌ڵ هه‌ندێ
خوێ و ئاو, وه ده‌فرێكی قووڵ كه قه‌باره‌كه‌ی له كه‌ره‌سته‌كان و ئاوه‌كه زیاتر
یێت.
تێبینی:
ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ ده لیتر ئاوه.
دروستكردنی:
1- قه‌ڕنابیت و
كه‌له‌رم و گوێزه‌ره‌كه به‌پێی ئاره‌زوو جوان له‌ت ده‌كرێت و ده‌شۆرێته‌وه, وه
ئه‌گه‌ر كه‌له‌رمه‌كه ورد تر بێت ئه‌وه جوانتره.
2- ئه‌و بڕه
كه‌ره‌وزه‌ی دامان نابوو جوان پاكی ده‌كه‌ین و ده‌یجنین، به‌ڵام زۆر وورد نه‌بێ،
پاشان ده‌یشۆرینه‌وه.
3-
كه‌ره‌سته‌كان كه شۆردراونه‌ته‌وه ده‌خرێته ناو سوزگییه‌كی كون كون تا ئاوه‌كه‌ی
پێوه نامێنێت.
4- سێ كه‌وچكی
چێشت له‌به‌هاراتی ترشیاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
(10) ده لیتر
ئاوه‌كه
ده‌كه‌ینه ناو ئه‌و ده‌فره‌ی دامانناوه‌و جوان به كه‌وچكێكی گه‌وره تێكی
ده‌ده‌ین تا گیراوه‌یه‌كمان بۆ دروست ده‌بێت.
5-
پاشان خوێ‌یه‌كه و خه‌له‌كه ده‌كه‌ینه ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام ئاگادار بین
له‌پێشه‌وه خه‌له‌كه كه‌م كه‌م تێی ده‌كه‌ین نه‌وه‌كه زۆر ترش ببێت.
6-
ئه‌و كه‌ره‌سته شۆردراوانه‌ی ناو سوزگیه‌كه ده‌كه‌ینه ناو گیراوه‌ی ترشیاته‌كه.
7-
پاشان زه‌یتون و بیبه‌ر و كه‌ره‌وز و ترۆزی‌یه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین، بۆ جارێكی تر
هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌ناو گیراوه‌كه‌دا تێك ده‌ده‌ین به‌جوانی تا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك
ده‌بن.
8-
دواجار تامی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی به‌خوێی تر یان خه‌ل هه‌بوو ئه‌وا تێی
ده‌كه‌ین، وه به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ تا جوان كه‌ره‌سته‌كان تام و
ڕه‌نگ ده‌گرن. |